PM:02:55:30/09/2023
1712 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری بەرگری و شارستانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٩هەزار روداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە کە سەختترینیان رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دوو نەخۆشخانەی بەغدا بوو کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.
رۆژی شەممە، کازم بورهان بەڕێوەبەری بەرگری و شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، بە پشت بەستن بە تۆمارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی سێ ساڵدا بەهۆی ١٠٠ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٨٥٥ کەس گیانیان لەدەستاوە هەزاران کەسیش برینداربوون .
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی تۆمارەکان زیاتر لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی
ئاگرکەوتنەوە لە ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢٣ تۆمارکراون کە لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٩ هەزار رووداو
بەهۆی کارەباوە بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی سێشەممەی
رابردوو، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە ئاگر کەوتەوە
و بەهۆیەوە ١٠٤ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.