سەردێڕ:

باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆنگرەی حزبەکەیان ناکەن

PM:12:06:30/09/2023

2316 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، بە بەشداری دوو هەزار کەس ١٢ یەمین کۆنگرەی بزوتنەوەکە بەڕێوەدەچیت و باڵێکی ئەو حزبە رەتیکردووەتەوە بەشداری لە کۆنگرەدا بکات.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، باڵی عیرفان عەبدولعەزیز بەهۆی ناکۆکییەوە رەتیان کردووەتەوە بەشداری لە کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامیدا بکەن.

باسی لەوەشکرد، ناکۆکییەکە بە جۆرێکە باڵەکەی عیرفان عەبدولعەزیز باس لەوەدەکەن، مانگێک بەر لە کۆنگرە ناوی ئەندامانی کۆنگرەیان پێدراوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆیان دەرکەوتووە بەبێ ئاگاداری ئەوان گۆڕانکاری لە ناوەکاندا کراوە.

لاى خۆشییەوە، عیرفان عەبدولعەزیز رابەرى بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا رایگەیاند، "کۆنگرەى ئەمجارە نا ئاساییە و لەسەر داواکارى کۆمسیۆنە و پێشتر بەهۆى بارودۆخ و لەمپەرەکانەوە نەتوانراوە ئەنجامبدرێت".

بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، لە ساڵی ١٩٨٧ بەسەركردایەتی عوسمان عەبدولعەزیز لە وڵاتی ئێران راگەیەندرا.

ئیحسان سابیر- سلێمانی













گەلەری