سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پاکستان ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:24:29/09/2023

8432 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پاکستان بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە هەرێمی بەلوجستان ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.


رۆژی هەینی مونیر ئەحمەد جێگری لێکۆڵەری گشتی پاکستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتێدا تەقینەوە روویداوە و بەهۆیەوە ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەقینەوەکەدا ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون.

هاوکات، پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە سەفی مزگەوتەکە رووخاوە بەسەر نوێژخوێنەکاندا و بەوهۆیەشەوە ژمارەی گیان لەدەستدان زیادی کردووە.














گەلەری