سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە باکوری ئیتاڵیا دەهەژێنێت

AM:10:05:18/09/2023

2884 جار خوێندراوەتەوە

روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.١ پلەی رێختەر ناوچەکانی باکوری ئیتاڵیای هەژاندوە.


روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.١ پلەی رێختەر ناوچەکانی باکوری ئیتاڵیای هەژاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە روویداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەقی بومەلەرزەکە نزیکەی ٦ کیلۆمەتر لە ناوچەی توسکانی دووربووە کە نزیکەی ٣ هەزار و ٤٠٠ کەسی تێدا نشتەجێیە.

ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە سەر پشتێنەی بومەلەرزە چالاکەکان و دوایین بومەلەرزەی بەهێز کە لەو وڵاتەدا روویداوە لە ساڵی ١٩٨٠بوە کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٢ هەزار و ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری