فادی شەمری راوێژکاری سیاسی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق کار لەسەر ئەو دۆسیانە دەکات، کە بەرکەوتەیان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێداویستی هاوڵاتیان پێش رێککەوتنی سیاسی دەخرێت، هاوڵاتیانی
هەرێمیش هاوڵاتی عێراقن و دان بەو نادادپەروەیانەدا دەنێن کە بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە
بەسەریاندا سەپێندرا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی یەکشەممە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت
و تێیدا بڕیار لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری
هەرێم بە یاوەری شاندێک، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی بەغدا
کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی ناردنی موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم
کرد.