PM:12:01:16/09/2023
2016 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتوانی لیبیا بەهۆی زریانی دانیاڵەوە عێراق هاوکاری مرۆیی رەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە بەهۆی زریانی دانیاڵەوە بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو گوژمە هاوکاری فریاگوزاری و پێداویستی بۆ زیان لێکەوتوانی لیبیا رەوانە دەکرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، هاوکارییەکان لەڕێگەی هێڵی ئاسمانییەوە بۆ لیبیا دەگوازرێنەوە.
ڕۆژی١٢ی ئەیلول محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق هاوسۆزی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ لیبیا دەربڕی لەبەرامبەر ئەو زریانە بەهێزەی
کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنبونی هەزاران هاوڵاتی ئەو وڵاتە.
لە ١٢ی ئەیلولی ئەمساڵدا زریانی دانیاڵ ناوچەکانی
یۆنان و تورکیا و بولگاریای تێپەڕاندو گەشتە
لیبیا و بەپێی ئامارەکانی مانگی سوری لیبیا بەهۆی زریانەکەوە ١١ هەزار کەس گیانیان
لەدەستدا و ٢٠ هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.