سەردێڕ:

عێراق و ئێران لەمەودوا بە چ دراوێک ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن؟

PM:01:48:15/09/2023

13712 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی دراوێکی دیکەی بیانی جگه‌ له‌ دۆلار بۆ جێبەجێکردنی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانیان لە گفتووگۆدان.


رۆژی هەینی، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگه‌یاند، خستنەرووی شێوازێكی نێوده‌وڵه‌تیی پاره‌دان جگه‌ له‌ دۆلار ئامانجی ئێران و عیراقە بۆ جێبەجیکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەردوو وڵات و رەنگە بگەنە رێککەوتن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەکارهینانی دراوێکی جێگرەوەی دۆلار دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی سیستەمی پارەدانی دەرەکی لە عێراق بەبێ دەرکەوتنی کاریگەری نەرێنی لەسەر دراوی خۆماڵی.

عێراق یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو وڵاتانەی کەلوپەل لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و هەموو پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بە دۆلارە.

بەپێی رای شارەزایان، بەهۆی بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی، عێراق ناچارە بیر لە رێگەی چارەی تر بکاتەوە تا خۆی لە سزاکانی بانکی فیدڕاڵی بپارێزێت.














گەلەری