سەردێڕ:

زریانی دانیاڵ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی مین لە شاری دێرنە لە لیبیا

PM:06:52:14/09/2023

2268 جار خوێندراوەتەوە

مانگی سوری لیبیا رایگەیاند، بەهۆی زریانی دانیاڵەوە لە لیبیا ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.دەشڵێت، "بەهۆی لافاوەوە مین لە ناوچە مێنڕێژکراوەکانەوە گواستراوەتەو بۆ ناوچە خاوێنەکان لە مین."


رۆژی پێنجشەممە، مانگی سوری لیبیا لە ئامارێکدا باسی لەوەکردووە، بەهۆی لافاو و زریانەوە لە لیبیا ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار تەرم بەهۆی لافاوەوە لە زەریادا ونبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە شاری دێرنە ئاسەواری جەنگ هەیە و چەندان ناوچە مینڕێژ کراون ئەو مین و پاشماوانە بەلافاوەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە کە خاوێن بوون لە مین و پاشماوەی جەنگ.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، رێکخراوەکە دوو ملیۆن دۆلاری لە سندوقی فریاکەوتنی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی قوربانیانی لافاو لە لیبیا دابین دەکات.

لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە زریانی دانیاڵ کە بەشێک لە ئەوروپاشی گرتبووەوە گەیشتە لیبیا.













گەلەری