PM:06:20:05/09/2023
2192 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی کۆبووەوە و باسیان لە کێشەکانی پەیوەست بە ئیجە و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد و جەختیان لەسەر درێژەدان بە گفتووگۆکانیان کرد.
رۆژی سێشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ یۆرگۆس یاراپێتریتیس وەزیری دەرەوەی یۆنانن کۆبووەوە و دواتر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە بەردەوامی بە گفتووگۆکانی لەگەڵ یۆناندا بدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە
کۆبوونەوەکەیاندا لەبارەی کێشەکانی پەیوەست بە ئیجە و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گفتووگۆیان کردووە و جەختیان لەوەکردووەتەوە پێویستە لە پرسی کۆچبەراندا لەگەڵ یۆنان بە هاوبەشی کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی
دیاردەی کۆچی نایاسایی.
ئەمەش لەکاتێکایە، تورکیا
و یۆنان جگە لەوەی هاوسنوورن هەردووکیان ئەندامی ناتۆن و دەیان ساڵە ناکۆکن لەسەر خاوەنداریتی
دەریای ئیجە.