سەردێڕ:

سعودیە زمانی چینی بۆ پڕۆگرامی خوێندنی وڵاتەکە زیاد دەکات

PM:06:35:22/08/2023

2240 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی سعودیە رایگەیاند؛ ئامادەکاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی زیادکردنی زمانی چینی بۆ بەرنامەی خوێندنی سەرجەم خویندنگا و زانکۆکانی شانشینەکە.


وەزارەتی پەروەردەی سعودییە راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حکومەتی سعودییە ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی خوێندنی زمانی چینی بۆ تەواوی پڕۆگرامی خوێندن لە خوێندنگە و زانکۆکانی وڵاتەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرجەم قوتابخانەکان پابەند دەکرێن لە هەفتەیەکدا دوو وانەی زمانی چینی بخوێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، پەسەندکردنی پڕۆژەی خوێندنی زمانی چینی لە قوتابخانەکانی سعودییە لەدوای سەردانەکەی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ پەکینی پایتەختی چین دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، کابینەی سعودیە یاداشتێکی هاوکاری بۆ فێرکردنی زمانی چینی لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی شانشینی سعودیە و وەزارەتی پەروەردەی چین پەسەند کرد.













گەلەری