سەردێڕ:

ئێران؛ لە هێرشێکدا بۆ سەر مەزارگەیەکی ئاینی چوار کەس کوژران

مەزارگەی شا شیراغ
PM:08:48:13/08/2023

4160 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مەزارگەیەکی ئاینی لە شیراز چوار کەس کوژران و چەند کەسێکیش برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لە هێرشیکی چەکداری بۆ سەر مەزارگەی شا شیراغ لە شیراز چوار کەس کوژران و چەند کەسێک برینداربوون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکرد، دوو لە کوژراوەکان کارمەندی کارگوزاری مەزارگەکە بوون و ئەوانی دیکە سەردانکەر بوون و دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە چەکدارەکان دەستگیرکراوە و ئەوی دیکە هەڵاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیشدا گروپی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هەمان مەزارگە و بەهۆیەوە ١٥ کەس کوژران.













گەلەری