سەردێڕ:

لە جەزائیر؛ پیاوێک پێنج ساڵە خێزانەکەی زیندانی کردووە

PM:09:24:11/08/2023

3104 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی ئەلنەهاری جەزائیری بڵاویکردووەتەوە، پیاوێک ماوەی پێنج ساڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی لە ماڵەوە زیندانی کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، ڕۆژنامەی ئەلنەهاری جەزائیری باسی لەوەکردووە، لە ناوچەی تەیارەت لە باکووری جەزائیر پیاوێک خێزانەکەی زیندانی کردووە.

باسی لەوەشکردووە، پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان پیاوەکەیان دەستگیرکردووە دایك و چوار منداڵەكەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یوسف دەمرجی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆیان و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە بۆچی ئەو پیاوە خێزانەکەی زیندانی کردووە.

لەبارەی چۆنێتی ئاشکرابوونی ئەو رووداوەشەوە، رۆژنامەکە نوسیویەتی، یەكێك لە كەسوكاری ئەو خێزانە هێزە ئەمنیەكانی ئاگاداركردووەتەوە کە ئەندامانی ئەو خێزانە ماوەیەکی زۆرە دیار نین.













گەلەری