سەردێڕ:

ئەمڕۆ مەرزی شوشمێ دەکرێتەوە

AM:09:06:27/06/2023

8300 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مەرزی شوشمێ لە نێوان هەرێم و ئێراندا بە رووی گەشتیاران و بازرگاناندا بکرێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، مەرزی شوشمێ بە فەرمی لەنێوان پاریزگای هەڵەبجە و کرماشاندا دەکرێتەوە کە تاکە دەروازەیە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەهۆی پابەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە کاتی کردنەوەی مەرزەکەدا رێگا بە دەزگاکانی راگەیاندن نادرێت کردنەوەی مەرزەکە رووماڵ بکەن.
ئەو مەرزە جگە لە هاتوچۆی بازرگانی هاتوچۆی گەشتیاریشی تێدا ئەنجامدەدرێت و گەشتیاران دەتوانن بە بەکارهێنانی پاسپۆرت لەو مەرزەوە گەشت بکەن بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە. 

پێشتر، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەروازەی تەوێڵە – شوشمێ کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە بە رووی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە رەزامەندی ئێران و هەماهەنگی عێراق و هەرێم لە رێکەوتی ٨ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ بڕیادرا بە دامەزراندنی دەروازەی تەوێڵە - شوشمێ و هاوڵاتیان دەتوانن هاوشێوەی خاڵە سنورییەکانی دیکە لە رێگەی پاسپۆرتەوە بەو دەروازەیەدا تێپەڕ ببن.

هاوکات، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی کارەکانی کردنەوەی مەرزی سازان لەنێوان هەڵەبجە و ئێراندا.













گەلەری