سەردێڕ:

سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی: سەرەڕای جەنگ؛ ئابوری ئۆکرانیا جێگیرە

وێنە: رۆیتەرز
PM:04:48:31/05/2023

1300 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرەڕای ئەو جەنگە سەختە و هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئۆکرانیا، ئابوری ئەو وڵاتە جێگیرە و بازاڕی دراوەکانی سەقامگیرە، هاوکات رێژەی هەڵئاوسانیش دەستی بە نزم بوونەوە کردووە.


گاڤین گرەی سەرۆکی وەفدی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە جەنگێکی سەختدایە رێژەی هەڵئاوسان نزم دەبێتەوە و بەهای دراوی ئۆکرانیاش جێگیرە، بەڵام ئەگەری هەیە مەترسی بەرەنگاری ئابوریی ئەو وڵاتە ببێتەوە.

گاڤین گرەی ئاماژەی بەوەشدا، بە درێژایی وەرزی زستان چەندین جار هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی ئابوری ئۆکرانیا و ئێستاش هێرشە مووشەکییەکان بەردەوامە لە سەرانسەری وڵاتەکە.

باسی لەوەش کرد، سەرەڕای ئەو هێرشانە ئابوری ئۆکرانیا بە جێگیرییەکی بەرچاو ماوەتەوە و لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵیشدا چالاکی ئابوری ئەو وڵاتە زیادی کردووە و ئەوەش لە بوژانەوەی سیستەمی وزە بە خێرایی لە دوای هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی ئابوری بەدی دەکرێت.

دەشڵێت، "بازاڕی دراوی بیانی ئۆکرانیاش سەقامگیرە و رێژەی هەڵئاوسانیش دەستی بە نزمبوونەوە کردووە."

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی رابردوو بەرهەمی ئابوری ئۆکرانیا بە رێژەی ٣٠٪ لە ئەنجامی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ روسیا کەمی کرد و لەو کاتەشدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەرپرسانی ئۆکرانیا مەرجەکانی چاکسازیان لە سیاسەتی ئابوری جێبەجێ کردووە و ئەوەش لە رێگەی ئەو قەرزە ١٥ ملیار دۆلارەی پێیان دراوە.













گەلەری