سەردێڕ:

بە نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و سعودیە ئاگربەست لە سودان درێژکرایەوە

PM:11:19:29/05/2023

1708 جار خوێندراوەتەوە

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، سعودیە و ئەمریکا ئاگربەستیان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە سودان درێژکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بە نێوەند گیری ئەمریکا و سعودیە، سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا رێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی پێنج رۆژ.

هاوکات، رێککەوتنەکە دوای ئەوەیە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار شەڕ و پێکدادان رویداوە و ئاگربەستەکان پێشێل کراون.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٥ی نیسانەوە شەڕی ناوخۆی سودان لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا هەڵگیرساوە و بەهۆیەوە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون کە ٣٥٠ هەزار کەسیان ئاوارەی دەرەوەی سودان بوون.

لایخۆشییەوە، رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا، هێزی پشتیوانی خێرا ئامادەیی دەربڕی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سوپادا.













گەلەری