PM:05:35:28/05/2023
12520 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی هەولێر کراوە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەمیان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن. لە هەفتەی داهاتووش پرۆسەکە لە سنووری پەروەردەکانی شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی هەولێر لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای هەولێر کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە شایستەی
دارایی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای کەرکوک دابەش دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەفتەی داهاتووش دەست بە
دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکرێت.