سەردێڕ:

کەشناسی: خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

AM:11:02:28/05/2023

27256 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بەهۆی بوونی رەشەباوە خۆڵبارین دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ لە هەرێم خۆڵبارین و دەبێت و کاریگەرییەکەی لەو ناوچانە زیاتر دەبێت کە خێرایی با تێیاندا زۆرترە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە و مەودای بینین لە نێوان شەش تا هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی دوشەممەشەوە دەڵێت، سبەی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوک و دهۆک و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

باس لەوەشکراوە، پلەکانی گەرما لە سبەیدا هاوتای پلەکانی ئەمڕۆ دەبن و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە دەبێت :

هەولێر: ٣٢ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣١ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣٣ پلەى سیلیزى

سۆران: ٣١ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٣٩ پلەى سیلیزى













گەلەری