PM:04:25:27/05/2023
1516 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی چەند رۆژێکە لافاو چەند ویلایەتێکی ئەفغانستانی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەهۆی لافاوەوە ١٣ کەس گیانیانلەدەستداوە.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، ماوەی چەند رۆژێکە لافاو چەند ویلایەتێکی ئەفغانستانی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەهۆی لافاوەکانەوە ١٣ کەس گیانیانلەدەستداوە و هەشت کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی کارەساتە سروشتییەکانی
ئەفغانستان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لافاوەکە زیاتر لە نۆ ویلایەتی گرتووتەوە،
لە هەندێک ناوچەش رێگا سەرەکیەکان و تۆڕەکانی دابەش کردنی ئاو خاپووربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لافاوەکە زیانی بە زیاتر
لە سێ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و نزیکەی ٦٠ خانوو گەیاندووە.