سەردێڕ:

بەشێک لە شوتی فرۆشانی هەولێر دژی ڕێگریکردن لە کارکردنیان گردبوونەوە

AM:09:45:27/05/2023

2776 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە شوتی فرۆشانی شاری هەولێر، دژی ڕێگریکردن و داخستنی شوێنی کارەکەیان بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان گردبوونەوە.


کاسبکارانی مەیدانی فرۆشتنی شوتی لە هەولێر بەهۆی رێگریکردن لە کارکردنیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای موسڵ- هەولێریان داخست.

ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، مەیدانی فرۆشتنی شوتی لە هەولێر بەسەر کاسبکاراندا داخراوە و رێگایان نادەن کار بکەن و بەو هۆیەوە، کاسبکارانی مەیدانەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای موسڵ- هەولێریان داخست.

لەو بارەیەوە، کاسبکارێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،" مەیدانەکە دراوەتە کەسێک و حکومەت دەیداتە کەرتی تایبەت و بە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دینار ئەو جێگایە گیراوە".

کاسبکاران باس لەوەدەکەن، کە گرێبەستی فەرمیان هەیە لەگەڵ حکومەت و ساڵانە بۆ ١٥٠ مەتر بڕی شەش ملیۆن دینار دەدەنە حکومەت و چەندان کەس بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەت دەیەوێت کاسبکاران لەژێر دەستی کەرتی تایبەتدا کاربکەن و ئەوەش لە زیانی خەڵکە و بەهۆی رێگریکردن بەرهەمی شوتییەکەیان خراپ بووە.













گەلەری