سەردێڕ:

رۆژانە خواردنی نیو کەوچک زەیتی زەیتون چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

AM:09:29:27/05/2023

3856 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک دەریخستووە، گۆڕینی کەرە و چەورییە تێرەکان بە زەیتی زەیتون دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی و درێژکردنەوەی تەمەن بۆ ساڵانێک.


بەپیێ راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "سکای نیو عەرەبی"، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە زیاتر لە نیو کەوچک زەیتی زەیتون دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و زەهایمەر و شێرپەنجە کەمترە.

مارتا گواخ فیری نووسەری توێژینەوەکە و توێژەر لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی هارڤارد تی ئێچ چان دەڵێت، "راهاتن لەسەر خۆراکی بەهێز و پارێزەر پرۆسەیەکی قورسە، بەڵام هێنانە ناوەوەی زەیتی زەیتون بۆ ناو ژەمە خۆرەکەکان زۆر گرنگە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر پێویستی کرد گرنگی بە کوالیتی خۆراک و شێوازی ژیان بدەیت، ئەوا زیادکردنی زەیتی زەیتون بۆ خۆراکەکانت وەک جێگرەوەیەک بۆ چەورییە ناتەندروستەکان بژاردەیەکی زۆر باش دەبێت."

گواچ-فێری لە درێژەی قسەکانیدا وتی، زەیتی زەیتون توخمەکانی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی تێدایە، زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە تەندروستەکان وەک دژە ئۆکسان و پۆلیفینۆل و ڤیتامینەکان، ئەمە جگە لە چەورییە ناتێرە تەندروستەکان.

ر.ئ














گەلەری