وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی هەزار خێزانی ئاوارەیان گەڕاندوەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ٩٨٩ خێزانی ئاوارەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی گەڕاندوەتەوە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، ئەو کەسانە لەسەر ویستی خۆیان و لە ژێر رێنمایی وەزارەتەکەدا گەڕێندراونەتەوە.
ئەوە
لە کاتێک دایە، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، دەیانەوێت
ئاوارەکانی شنگال بۆ ناوچەکانی خۆیان بگێڕنەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم رێگری لەو بابەتە
کردوە و رایگەیاند، دەبێت ناوچەکان لە رووی ئەمنی و بونیادنانەوە ئامادەبن تاوەکو کۆچبەران
بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
بەپێى ئامارەکانى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى ماوە بەسەرچوى هەرێم لە ساڵى ٢٠٢٣دا، زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ئاوارە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان نیشتەجێ کراون.