سەردێڕ:

تەندروستى گەرمیان: ١٦ کەس بەهۆى تەنگەنەفەسیەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

PM:02:28:26/05/2023

2052 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار رایگەیاند، بەهۆى ئەو شەپۆلى خۆڵ بارینەى لە شەوى رابردوەوە ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووتەوە، تاکو ئێستا ١٦ کەس لە نەخۆشخانەکەیان بەهۆى تێکچونى بارى تەندروستیان و تەنگەنەفەسى خەوێندراون.


لەوبارەیەوە رزگار لەتیف جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تاکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینى، ١٦ حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵ بارینەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار راشیگەیاند، زۆرینەى ئەو کەسانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە، ئەوەیشی پێویستی بە چارەسەری زیاتر بووە لە نەخۆشخانە هێڵدراوەتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە شەوى رابردووەوە شەپۆلێکى بەهێزى خۆڵ بارین، ناوچەکانى رۆژئاوا و ناوەڕاستى عێراق بە هەرێمى کوردستانى گرتەوە و بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى، لە پارێزگاى کەرکوک بەهۆى خۆڵ بارینەوە، زیاتر لە ١٥٠ کەس رەوانەى نەخۆشخانەکانى ئەو پارێزگایە کراون.

هاوکات سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەسناسی پارێزگاى سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "بەهۆی چالاک بوونی باوە لە کاتەکانی دوێنی شەو، ئەمڕۆ خۆڵ بارین بەردەوام دەبێت و سبەینێ کەم دەبێتەوە یان تەواو دەبێت، وتیشى، ساڵی رابردوو ١٧ حاڵەتی خۆڵ بارین تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ کەمترە".

ئاماژەی بەوەش کرد، مەودای بینین لە نێوان ٥ تاکو ٦ کیلۆمەترە.

هاوکات باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ ٧٨١ ملم باران باریوە کە ساڵی پار تاکو ئەمکاتە ٤٣٣ ملم باران باریبوو.

گەرمیان حەمەى پوور - کەلار













گەلەری