سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان دابەزی

AM:09:21:26/05/2023

2024 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دا بەردەوامە لە دابەزین و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهای هەر ئۆنسەیەک ١٠ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەپێی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێر بە هەزار و ٩٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٥٧ مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاكو ئێستا بەهای زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نزیکەی ١٠٠دۆلاری لە دەستداوە و لە دوو هەزار و ٥٠ دۆلارەوە بۆ سەر ١٩٥٠ دۆلار دابەزیوە.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستان، بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهای زێڕ لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخی بازاڕی جیهانییەوە و هاوکات بەهای دۆلاریش کاریگەری لەسەر نرخی زیڕ دادەنێت.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٤ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٤ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٤ هەزار دینار.













گەلەری