سەردێڕ:

بانکی رافیدەین پێشینەی دارایی دەداتە ئەم توێژە

ژمارەیەک هاوڵاتى مامەڵەکانیان لە ناو بانکى رافیدەین ئەنجام دەدەن
PM:05:48:23/05/2023

15220 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین لە رێگەی کارتی بانکییەوە پێشینەی دارایی دەداتە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و بڕەکەشی لە پێنج ملیۆنەوە دەست پێدەکات و تاکو ٢٥ ملیۆن دینار.


بانکی رافیدەین راگەینراوەێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، وەشانێکی نوێی پێشینەی دارایی دەدرێت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و بڕەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تاکو ٢٥ ملیۆن دینار.

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو پێشینە داراییە لە رێگەی کارتی بانکی دەدرێت بە فەرمانبەرانی کەرتی ناوخۆ و بەرگری لە رێگەی کورتە نامەیەکەوە لە بارەی پێدانی ئەو پێشینەیە ئاگادار دەکرێنەوە لە دوای ئەوەی مامەڵەی پەیوەست بە وەرگرتنی پێشینەکە تەواو بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە سوودمەندانی ئەو پێشینەیە دەکەن سەردانی لقەکانی سەر بە بانکی رافیدەین بکەن بۆ وەرگرتنی و لە ماوەی داهاتوو پێشینە بۆ فەرمانبەرانی کەرتەکانی دیکە دابین دەکەن.

ناوە ناوە هەریەک لە بانکى رافیدەین و رەشیدى عێراقى، پێشینە بۆ فەرمانبەرانى کەرتى مەدەنى و سەربازى لە دامودەزگاکانى حکومەتى عێراقى رادەگەیەنێت، بەڵام ئەو پێشینانە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، چونکە بە وتەى بەرپرسانى هەردوو بانکەکە، چەند جارێک داوای رادەست کردنەوەى باڵەخانەى لقى بانکەکانیان لە حکومەتى ماوەبەسەرچوى هەرێمى کوردستان لە پارێزگاکانى هەرێم کردوە، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچو وەڵامیان ناداتەوە.













گەلەری