لە دوای هاوڵاتیانی سویسرا، هاوڵاتیانی کوێت دڵخۆشترین کەسی جیهانن، ئەوەش بە پێی لیستێک کە مامۆستایەکی زانکۆی جۆنز هۆپکینزی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە و لە لیستەکەدا عێراق لە ریزبەندی ١٠٧ە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ستیڤ هانکی پسپۆڕی بواری ئابووری و مامۆستا لە زانکۆی جۆنز هۆپکینزی ئەمەریکی لیستێکی بڵاوکردووەتەوە، دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانی تێدایەوە و لە پلەی دووەم دا وڵاتی کوێت دێت، لە دوای سویسراوە و لە کۆتایی لیستەکەش دا وڵاتی زیمبابۆی دێت.
پێوەرەکەی هانکی لەسەر بنەمای داهاتی تاکە کەس و بێکاری لە وڵاتەکە دا
و رێژەی هەڵاوسان داندراوە و بەپێی ئەو پێوەرانە وڵاتی کوەیت یەکەم دڵخۆشترین وڵاتانی
عەرەبییە و دووەم دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانن بۆ ساڵی ٢٠٢٢، کە رێژەى هەڵاوسان و بێکارى تیایدا بوونى نیە، کە ئەوە هەمان پێوەرە بۆ دڵ خۆش بونى سویسرییەکان.
بەپێی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە ١٠ دڵخۆشترین وڵاتی جیهان بەم
ریزبەندییە دێت بەم شێوەیە: سویسرا، کوەیت، ئێرلەندا، ژاپۆن، مالیزیا، تایوان، نێجیریا،
تایلەند، تۆگۆ، ماڵتا.
هاوکات لە لیستەکە دا دڵتەنگترین وڵاتانی جیهان باس کراوە کە چوار
دەوڵەتی عەرەبی تێدایە و بەم شێوەیە هاتووە: ئۆکرانیا، تورکیا، کوبا، ئەرجەنتین، ڤەنزوێلا،
لوبنان، سوریا، سودان، یەمەن، زیمبابۆی، لە دڵتەنگترین وڵاتانی جیهانن بەهۆی بوونی
شەڕ و داڕمانی ئابووری وڵات و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
هانکی ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی ٢٠ ساڵە چاودێری زیمبابۆی دەکات و
لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی مۆگابی، لە ژێر هەڵاوساندایە و ساڵی رابردوو
رێژەی هەڵاوسان گەیشتوەتە ٢٤٣٪ و رێژەی گەشەی ئابووری تیایدا ٠,٩% بووە و لە وڵاتی
زیمبابۆی یەک دۆلار بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٥٠٠ "دۆلاری زیمبابۆیی".