سەردێڕ:

نرخی دۆلار بە شێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە

PM:04:52:21/05/2023

61200 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینارە لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.


لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو و لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بۆ ١٤٧ هەزر و ١٠٠ دینار بەرزبووەوە.

ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرج کردنی لە دەرەوەی وڵات.

وتیشی، "ئەو جووڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووە."

باسی لەوەش کرد، دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوو دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن.



 













گەلەری