سەردێڕ:

لە کەرکوک بۆرییەکی گواستنەوەی غاز تەقییەوە

PM:09:48:19/05/2023

1044 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی شارستانی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆرییەکی غاز لە سنووری باجوان تەقیوەتەوە و تاوەکو ئێستاش تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی پۆلیسی شارستانی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بۆرییەکی گواستنەوەی غازی کۆمپانیای باکور لە باجوان تەقیوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

باسی لەوەشکرد، کاری ئەو بۆرییە گواستنەوەی غاز بووە لە کۆمپانیای نەوتی باکورەوە بۆ کۆمپانیای غازی باکور.













گەلەری