سەردێڕ:

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە

PM:07:08:19/05/2023

3228 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا، ٨٧.٤٪ بووە.


بەپێی ئەو ئەنجامانەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاویکردووتەوە، ئەردۆغان ٤٩.٥٢٪ و کلیچدارئۆغلۆ ٤٤.٨٨٪ـێ دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

هاوکات سینان ئۆغان ٥.١٧٪ و ئینجەش ٠.٤٣٪ـێ دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی تورکیا بەڕێوەچوو و تیایدا بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان رەجەب تەیب ئەردۆغان خاوەنی ٤٩.٥٠٪ـی دەنگەکانە و کەمال کلێچدار ئۆغلوش خاوەنی ٤٤.٨٩٪ـی دەنگەکانە و سینان ئۆغان ٥.١٧٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و موحەڕەم ئینجەش کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا کشانەوەی خۆی راگەیاند، خاوەنی ٠.٤٣٪ـی دەنگەکانە.

بەهۆی ئەوەی هیچکام لە رکابەرەکان نەیانتوانی بەربەستی ٥٠٪+ یەکی دەنگەکان تێبپەڕێنن، بۆ یەکەمجار لەماوەی ١٠٠ ساڵدا هاوڵاتیانی تورکیا لە رۆژی ٢٨ی ئایار بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە دەچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان.













گەلەری