سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بە ئاسانی و بە جیاوازییەکی زۆر رێژەی دەنگە پێویستەکان بەدەستدەهێنێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە کۆبوونەوەی حزبی ئاکپارتی رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بە ئاسانی سەرکەوتوو دەبێت و رێژەی دەنگەکان جیاوازییەکی زۆری دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، رێگە
نادەن نامووسی مرۆڤایەتی بکەوێتە سەر زەوی و گۆڕەپانی سەرۆکایەتی بۆ کەسێک چۆڵ
ناکەن کە بیەوێت زیان بە نیشتیمان و کۆمەڵگای تورکی بگەیەنێت.
پێشتریش جێگری سەرۆکی
حزبیت جەهەپە ئەوەی خستەڕوو، رۆژی دووشەممە داوای
پێداچوونەوەیان بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کردووە و رۆژی سێشەممە داوای پێداچوونەوە
بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە چونکە گومان دەکەن زیان بە ژمارەی دەنگی
کاندیدەکانیان گەیشتبێت.
لە رۆژی ١٤ی ئایاری ئەم
مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە
بەراییەکان ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٤٩.٥١٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و کڵیچدارئۆغلو
کاندیدی هاوپەیمانی میلەت ٤٤.٨٨٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.