سەردێڕ:

کەمال کڵیچدارئۆغڵو تیمی بانگەشەکەی بۆ خولی دووەمى هەڵبژاردنەکان گۆڕى

کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکى جەهەپە و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبوڵ
PM:04:02:17/05/2023

3812 جار خوێندراوەتەوە

کەمال کڵیچدارئۆغڵو بڕیاریدا بۆ خوولی دووەمی هەڵبژاردنەکەی تورکیا، تیمی بانگەشەکەی بگۆڕێت و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆک شارەوانیی ئیستەنبوڵى کردە سەرۆکى تیمی بانگەشەکانی.


کەمال کڵیچدارئۆغلو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە، هاوکات کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا لە بارەى ئامادەکارییەکانیان بۆ خوولی دووەمی هەڵبژاردن و هۆکارەکانی بە دەست نەهێنانی دەنگی پێویست لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دا، بڕیاریدا تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی بگۆڕێت.

هاوکات، بڕیارە هەریەکە لە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ و بەرپرسی پارتى گەلى کۆمارى لە ئیستەنبوڵ، ببێتە سەرۆکى تیمی بانگەشەکانی کڵیچدارۆغلو بۆ خوولی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئەم مانگە هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە و بەوەش هەڵبژاردن چووە خولی دووەمەوە.

بڕیارە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ٢٨ی ئەم مانگە دا بەڕێوەبچێت.













گەلەری