پارتی نوێخواز کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە توانی لە هەڵبژاردنی گشتی تایلەنددا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی زۆرترین دەنگ.
ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی نوێخوازی ئۆپۆزسیۆنی تایلەند توانی زۆرینەی کورسییەکان لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەیدا بەدەستبهێنێت و شکستی بە پارتە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هێنا کە دەیان ساڵە فەرمانڕەوایی دەکەن.
بەپێی نوێترین هەژماری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی گشتی
تایلەند پارتی نوێخوازی ئۆپۆزسیۆن و پارتی پۆپۆلیستی "فیو تای" توانیویانە
٢٨٦ کورسی لە کۆی ٥٠٠ کورسی بەدەست بهێنن.
سەرەڕای زۆری کورسییەکانیان، هێشتا روون نییە ئایا
دوو پارتەکە دەتوانن حکومەت پێک بهێنن یاخود نا؟ چونکە هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتی
و دروستکردنی هاوپەیمانی هەیە لەگەڵ پارتە بچووکەکانی دیکەدا.
پارتی نوێخوازی ئۆپۆزسیۆن کەلەلایەن گەنجانەوە بەڕێوە
دەبرێت بەڵێنیداوە، چاکسازی لە دەسەڵاتدا بکات و رۆڵی هێزە چەکدارەکان کەمبکاتەوە
و دەستور بنوسێتەوە و کۆتایی بە سیستمی سەربازی زۆرەملێ بهێنێت.
سەرکەوتنی پارتی نوێخوازی ئۆپۆزسیۆن و بە خاڵێکی گەورەی
وەرچەرخان لەو وڵاتە دادەنرێت کە دەیان ساڵە لەلایەن پارتە چەکدارەکانەوە بەڕێوەدەبرێت
لەکاتێکدا زۆرینەی خەڵکی ئەو وڵاتەدا داوای گۆڕانکارییان دەکرد و لەسەر سندوقی
دەنگدان گۆڕانکارییان کرد.