پسپۆڕێکی کەشناسی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرم نیمچە دورگەی عەرەبی دەگرێتەوە و بارستە هەوایەکی شێدار و گەرم روو لە هەرێم دەکات و رۆژی هەینیش نمەباران دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاراس جەبار پسپۆڕی کەشناسی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئەنجامی چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی لەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبی بارستە ھەوایەکی شێدار و گەرم ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پلە دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، سەنتەری پارێزگاکانی کەرکوک و ھەولێر پلەی گەرمی تێیاندا
لەنێوان ٣٨ بۆ ٤٠ پلە دەبێت و لە سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٦ پلەدا
دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی ھاتنی
شێیەکی زۆر لەگەڵ گەرمادا ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و رۆژی ھەینی ئەگەر ھەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران
ببارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا بێت.
دەشڵێت، "سەرەڕای ئەوەی لە کۆتایەکانی وەرزی بەھار نزیکەبینەوە رۆژانی
٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆ گەرمیە چالاکتر دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی ھاتنی شێی زیاتریش لە نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە
ئەگەر ھەیە کەشوھەوای ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ناسەقامگیر ببێت و لەناوچە
جیاجیاکاندا ھەورەبروسکەی بەھێز چالاکببێت لەگەڵ تاوە باران و زیادبوونی خێرای با
و لە ھەندێک ناوچەدا لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا ئەگەر هەیە بارانی بەخوڕ ببارێت.