سەردێڕ:

ئەمڕۆ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:08:13/05/2023

46456 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٣٥٠ دینار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا مامەڵەی پێوەدکرێت و بەوەش بەراورد بەرۆژی پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی ٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا، بەهای ١٠٠ دۆلار نزیکەی هەزار دینار دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی دیاردەی بەکارهێنانی کریدیت کارت بۆ سپیکردنەوەی پارە نا سەقامگیری لە بازاڕی دراودا دروستبووە و بەهای دۆلار بەزربووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە کۆنترۆڵکردنی ئەو دیاردەیە لەماوەیەکی کەمدا بەهای دۆلار نزمدەبێتەوە و بە هەوڵ و ڕێکارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار هاوتای نرخی فەرمی دەبێت کە هەر دۆلارێک بەرامبەر هەزار و ٣٢٠ دینارە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزترین بەهای ماوەی دوو مانگی رابردووی تۆمارکرد بە شێوەیەک نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار.













گەلەری