سەردێڕ:

ئەمریکا بەکارهێنانی سەرمایە سڕکراوەکانی روسەکانی لە ئۆکرانیا پەسەند کرد

PM:04:28:11/05/2023

2104 جار خوێندراوەتەوە

دادوەری گشتی ئەمریکا مۆڵەتی داوە سەرمایە سڕکراوەکانی دەوڵەمەندە روسەکانی بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە ئۆکرانیا بگوازرێنەوە.


مێریک گارلاند دادوەری گشتی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی سەرمایە سڕکراوەکانی دەڵەمەند و بازرگانە روسەکانی لە ئۆکرانیا پەسەند کردووە.

لەمانگی شوباتی ئەم ساڵەوە مێریک گارلاند دادوەری گشتی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، مۆڵەتی داوە ئەو پارەیەی سڕ کراوە لە ئۆکرانیا بەکاربهێندرێت.

وتی "ئەمە یەکەمین گواستنەوەی سەرمایە دەستبەسەرداگیراوەکانی روسیایە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئۆکرانیا لەلایەن ئەمەریکاوە، دوایین گواستنەوەش نابێت."

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، وەزارەتی دادی ئەمەریکا کۆنستانتین مالۆفیڤی دەسەڵاتداری دەوڵەمەندی روسی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی ئەو سزایانەی کە بەسەر روسیادا سەپێندراون.

وتی، کۆنستانتین مالۆفیڤ لە رووی داراییەوە یارمەتی ئەو روسییانەی داوە کە هانی جیاخوازی لە کرایمیا دەدەن.

ئەوکات، مێریک گارلاند دادوەری گشتی ئەمریکا دەست بەسەراگرتن و سڕکردنی ملیۆنان دۆلاری لە هەژمارێکی بانکی ئەمەریکا راگەیاند کاتێک بینرا کۆنستانتین مالۆفیڤ سزاکانی پێشێل کردووە.













گەلەری