لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی وەک هەنگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار بڕی
٢٠٦ ملیۆن دۆلار خستەڕوو لە کاتێکدا لە رۆژانی رابردوو تەنها ١٨٠ ملیۆن دۆلاری دەخستەڕوو.
پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویست بە نیگەرانی
ناکات و بە دڵنیاییەوە بەهای دۆلار هاوتای نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی دەبێت کە
هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٣٢ هەزار دینارە.