سەردێڕ:

ئەمڕۆ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:18:09/05/2023

42128 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەروارد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٠٦ ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە، بەوەش ٢٦ ملیۆن دۆلاری زیاتر لە دوێنێ خستووەتە بازاڕەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە بەردەوام بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە، لە کاتێکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی دابەزیبوو.

لەو بارەیەشەوە وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.

لە ماوەی رابردووشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆلار دەگەڕێتەوە بۆسەر نرخی فەرمی.

مانگی رابردووش مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو سیاسەتەی بانکی ناوەندی گرتویەتییە بەر، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئاستی نرخی فەرمی کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٣٢ هەزار دینارە دادەبەزێت.














گەلەری