سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە

AM:10:50:03/05/2023

8916 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار بەرزبووە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ١٤٣ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ لە کاتی داخستنیدا ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

لە دوێنێوە بەهای دۆلار نزیکەی هەزار دینار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە ١٤٢ هەزار و ٣٥٠ دینارەوە بۆ ١٤٣ هەزار و ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چوار مانگە حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار چڕکردووەتەوە و وەک یەکێک لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقیش، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سەر بە بانکی ناوەندی رایگەیاند، موچەی کارمەندان و کرێکارانی بیانی بە دینار دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق رایانگەیاند، بەم زووانە دیناری عێراقی بەهێز دەبێت و سەقامگیر دەبێتەوە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی و دابینکردنی ئاسانکاری زیاتر لە سەکۆی ئەلکترۆنی بەردەوام دەبێت.

هاوکات لە بودجەدا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیرکراوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای پەسەندکردنی بودجە بەهای دۆلار بۆ ئەو نرخە فەرمیە دابەزێت.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم:

١٠٠ یۆرۆ  بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار

١٠٠ پاوەند بە ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ دینار

١٠٠ دۆلار  بە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکی














گەلەری