سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو

PM:02:45:02/05/2023

1092 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی ١٨٣ ملیۆن و هەشت هەزار و ٩٤٤ دۆلاری خستەڕوو.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٨٣ ملیۆن و ٨ هەشت هەزار و ٩٤٤ دۆلاری خستەڕوو بەوەش بەراورد بە رۆژانی پێشوو گۆڕانکاری ئەوتۆ لە رێژەکە نەکراوە.

لەو بڕەی بانکی ناوەندی عێراق خستوویەتییەڕوو، ١٦٢ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٩٤٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینە فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بەهۆی پشووی ١ی ئایارەوە بانکی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستەڕوو.

ماوەی هەفتەیەکە بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و کاش دەخاتەڕوو و لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری