سەردێڕ:

عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە هەوڵی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا دەدەن

PM:05:40:01/05/2023

3380 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و ئەردەن و عێراق و میسڕ رایانگەیاند، رێککەوتوون بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی ئەو وڵاتە.


هەریەکە لە وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی سعودیە و ئەردەن و عێراق و میسڕ کۆبوونەوە و باسیان لە بارودۆخی سوریا کرد و هەموو لایەنەکان هەوڵەکانی خۆیان بۆ چارەسەر کردنی دۆخی ئەو وڵاتە خستەڕوو.

لە دوای کۆبوونەوەکە راگەیەنراوێکی هاوبەشی ئەو وڵاتانە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبوو، ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە دەستپێک گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و هاوتای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و هەموو کێشە مرۆیی و سیاسی و ئەمنییەکانی سوریا چارەسەر دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەموو نوێنەرایەتی لایەنەکانی سعودیە و عێراق و میسڕ رێککەوتن لەسەر:

گەیاندنی هاوکارییە مرۆیی و پزیشکییەکان کە پێویستییەکانی ژیان بۆ خەڵکی سوریا دابین دەکات لە هەر جێگەیەک لە تێیدا هاوڵاتیانی سوریا هەبێت جا ئەگەر لە ناو سوریا بێت یان لە دەرەوەی سوریا.

نوێنەری وڵاتانی ناوبراو خۆشحاڵن بە کردنەوەی دەروازەی تێپەڕی سەلامەتی سوریا بە رووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆیی و پزیشکییەکان لە دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی ئەو وڵاتەی هەژاند.

گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ وڵاتی خۆیان بریتییە لە پێشەنگی کارەکان و پێویستە هەنگاوی پەیوەندیدار بەو پرۆسەیە بە زووترین کات دەستپێبکات.

پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان حکومەتی سوریا و ئەو وڵاتەنەی ئاوارەکانی سوریا تێیدا نیشتەجێن و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رێکخستنەوەی پرۆسەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی سەلامەت.













گەلەری