فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرای سودان رایگەیاند، وەک هەڵوێستێک بۆ بانگەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان قایلن بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە.
هێزەکانی پشتیوانی خێرای سودان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وە تێیدا هاتووە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بانگەشە نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆییەکان و کردنەوەی رێرەوە مرۆییەکان و دابینکردنی ئاسانکاری جوڵەی هاوڵاتیان و نیشتەجێبووان بۆ گەیشتنیان بە جێگەیەکی سەلامەت قایلن بە درێژکردنەوەی ئاگر بەست بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە.
ئاماژەی بەوەشدا، پابەند دەبن
بە ئاگربەستە راگەیەنراوەکان و بە تەواوەتی لە تەقەکردن و چالاکی چەک دەوەستن.
بڕیاربوو لە کاتژمێر ١٢ی شەوی
یەکشممە لەسەر دووشەممە ئاگر بەست لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا
کۆتایی بێت و ئەمڕۆ فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا رایانگەیاند، درێژکراوەتەوە
بەڵام سوپای سودان لەوبارەیەوە لێدوانی نەبووە.
لە سەرەتای هەڵگیرسانی
ململانێ لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ناوەڕاستی مانگی نیسان
چەندین جار ئاگر بەست راگەیەنراوە، بەڵام لە چەند جێگە و ناوچەیەک ململانێی چەکداری
بەردەوام بووە و هەردوولا یەکتری بە پێشێلکار تۆمەتبار دەکەن.
لە رێکەوتی ١٥ی نیسانی ئەمساڵ
ململانێی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان لە خەرتومی پایتەخت
دروستبوو و بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تا ئێستا ٥٢٨ کەس کوژراون و زیاتر
لە چوار هەزار و ٥٠٠ کەس بریندارن.