لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٧٠٠ دینار لە بەهاکەی زیادیکردووە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، ١٨٧ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٥٢٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش، ١٧٢ ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ٥٢٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەیی خستوەتەڕوو.
پێشتریش، جەبار گۆران وتەبێژی
بازاری دراوی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار دەگەرێتەوە
بۆ بەردەوامی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و خستنەڕووی بڕی پێویستی دۆلار و تورکیا ئێران
خواستیان لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند
رۆژی رابردوودا بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٤٥ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤١ هەزار دینار دابەزیوە.
نرخی فەرمی دۆلار بەپێی
بانکی ناوەندی عێراق و بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیرکراوە و چاوەڕوان دەکرێت
دوای پەسەندکردنی بودجە بەهای دۆلار بۆ ئەو نرخە داببەزێت.