سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی

PM:07:35:22/04/2023

69456 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ ٢٢ دۆلار دابەزیووە و لە خوار دوو هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٢ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیووە.

هاوکات بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە چەند هەفتەی پێشوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و دابەزینی دۆلاریش کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای زێڕ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی زیادکردنی رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی ٢٥ خاڵ بەهای زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٤٤ دۆلار.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بازاڕی زیڕ داخراوە؛ بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی نیسان بەم شێوەیە بوو:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینار.













گەلەری