سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕە ناوخۆییەکان نزمبووەوە

PM:01:23:19/04/2023

1916 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ بۆ هەزار و ٩٧٩ دۆلار دابەزی ئەمەش لە دوای ئەوەی بەهای زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٤٠ دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی داتای بازاڕە جیهانییەکان بەهای زێڕ دابەزیوە و ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات لە هەرێمی کوردستان بەهای مسقاڵێك زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە.

دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەو نرخە لە هەرێـم لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە جیهاندا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەوە و بەهای مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢٤ لە سەروو ٥٠٠ هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە بەرێژەی ٢٥ خاڵ بەهای زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵێ رابردوودا تۆمارکرد.

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێـم:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینار












گەلەری