سەردێڕ:

رۆیتەرز: عێراق و هەرێم پرسە تەكنیكیەکانیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەركردووە

PM:11:02:17/04/2023

5916 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، عێراق و هەرێم پرسە تەكنیكیە بنەڕەتیەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركی چارەسەركردووە.


ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە چەند چاوگێکى ئاگادارەوە باسى لەوە کردووە، بەغدا و هەولێر گفتوگۆكانیان لەبارەی پرسە تەكنیكیەكان بەردەوام بوو، بەر لەوەی لەگەڵ توركیا قسەبكەن، کە دیارترین ئەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە، فرۆشتن و نرخ و ئەو ئاڕاستەیە بووە كە نەوتەكەی بۆ ڕەوانە دەكرێت.
باس لەوەشکراوە، بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، كۆمپانیای سۆمۆ گرێبەست لەگەڵ بازرگانەكان واژۆ دەكات بەپێی بریكارنامەیەكی فەرمی، هەرێمیش پابەند دەكرێت بە فرۆشتنی نەوتەكەی بە وڵاتانى ئاسیا و نرخەكەشی هاوشێوەی نرخی فەرمی نەوتی كەركوك دەبێت.
دەشڵێت، كۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیەكان بانگهێشتكراون رۆژى ١٨ى ئەم مانگە لە هەولێر بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی و گفتوگۆكان تایبەت دەبێت بە ئامادەكاریەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و مەرج و بڕیارەكانی نرخی نەوتی خاو لەڕێی سۆمۆ و میكانیزمی پێشنیازكراو بۆ دانەوەی قەرزی كۆمپانیا نەوتیەكان و پشكیان لە فرۆشی هەناردەی نەوت لە ئایندەدا. 
پێشتر سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاندبوو، لەم هەفتەیەدا بریارە هەناردەى نەوتى هەرێم لەژێر سەرپەرشتى بەغدادا دەستپێبکاتەوە.













گەلەری