سەردێڕ:

بۆچی ئێران نەیتوانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەنجام بدات؟

AM:08:36:10/09/2021

6316 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی کە پەرلەمانی وڵاتەکەی ناوییەتی، بووە بەهۆی ئەوەی گەیشتنە رێککەوتنی ئەتۆمی "قورس" بکات.


حسێن ئەمیر وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووسانی ئێرانیدا رایگەیاند، ئەو یاسایەی کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە دەرکراوە، وایکردووە کە گەشتن بە لێکتێگەشتن لە پرسی ئەتۆمیدا قورسبکات.

لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، پەرلەمانی ئێران بەزۆرینەی دەنگ، یاسای "رێکارە ستراتیژییەکانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا"ی دەرکرد، ئامانج لە یاساکەش، ناچارکردنی وڵاتانی جیهانی بوو بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر تاران.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، کۆبوونەکانی لیژنەی هاوبەش لەبارەی کارپێکردنی تەواوەتی نەخشەڕێگای هاوبەشی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستی بە گفتوگۆکانی کردووەتەوە لە پێناو رزگارکردنی رێککەوتنامەی ئەتۆمی کە لەساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا و بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ تاک لایەنانە لێی کشایەوە.

لە ٨ى ئایارى ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ بە فەرمى کشانەوەى ئەمریکاى لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکەى ئێران لەگەڵ وڵاتانى پێنج کۆ یەک راگەیاند و بە وتەى سەرۆکى ئەمریکا ئەم رێککەوتنە هەلى باشى بۆ ئێران رەخساندووە کە گەشە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى بدات نەک سنوردارى کردبێت.













گەلەری