سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاڵۆزی و گرژیەکانی سودان بۆ ٩٧ کەس بەرزبوەوە

AM:09:35:17/04/2023

1932 جار خوێندراوەتەوە

گرژیەکانی سودان پێی نایە رۆژی سێیەمەوە و سەندیکای پزیشکانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٩٧ کەس بەهۆی گرژیەکانەوە گیانیان لەدەتسداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش بریدار بوون.


سەندیکای پزیشکانی سوودان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەکانەوە، نەخۆشخانەکان چیتر توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نییە.

ستیفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانیش لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە توندی ئیدانەی کوشتنی هاوڵاتیانی بێتاوان دەکات کە لە نێویاندا سێ کارمەندی نەتەوە یەکگرتوەکان هەیە و نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە کە باڵەخانە و مەڵبەند و پێگەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و مافی مرۆڤ لە دارفور زیانیان پێگەیشتووە لە ئەنجامی گرژیەکانەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ململانێکی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی لە خەرتومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە دروستبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە لەم دواییانەدا نیگەرانی هەڵگیرسانی ناکۆکی فراوان لە سودان دروست بووە.

پشێوییەکانی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان لە خەروتومی پایتەختی ئەو وڵاتە زۆر چڕە بە تایبەتی لە ناوەڕاستی شارەکە لە گەڕەکی بەحری.

هاوکات، فەرماندەی سوپاش ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە باشووری خەرتومی پایتەخت هێرشیان کردووەتە سەرمان و پاشان ململانێ دروست بووە".

دەشڵێت، لە ململانێکەدا فەرماندەی مەیدانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا برینداربووە و دەنگۆی کۆنتڕۆڵکردنی فرۆکەخانەی مروی رەتدەکەنەوە دووپاتیانکردەوە کە سەرجەم فرۆکەخانەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوداندایە.

هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٣ دەرکەوتن و هێزێکی چەکداری نیمچە سەربازین و لە سەردەمی جەنگی دارفور بە ناوی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشووی سودان دەجەنگان.













گەلەری