سەردێڕ:

بەهای دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە

PM:05:59:16/04/2023

36792 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بەهای دۆلار ٥٠٠ دینار بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە و بەوەش بەهای دۆلار ٥٠٠ دینار بەرزبوەوە.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٧٤ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٦١٠ دۆلاری خستەڕوو، لەو بڕەش ١٤٠ ملیۆن و ٣٢٦ هەزار و ٦١٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختینەی فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ هەفتەیە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ١٥٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار دابەزییوە.

هاوکات ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکرێت و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراقدا ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیرکراوە و چاوەڕواندەکرێت دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق بەهای دۆلار بۆ ئەونرخە فەرمییە دابەزێت.













گەلەری