وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران رایگەیاند، سعودیە و وڵاتەکەی لە گفتوگۆدان بۆ دامەزراندنی ژوورێکی بازرگانی هاوبەشی ریاز-تاران بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات. دەشڵێت، "مانگی داهاتوو سەردانی سعودیە دەکات".
کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئیحسان خاندوزی وەزیری ئابوری و دارایی ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دووبارە سعودیە و وڵاتەکەی دەستدەکەنەوە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان پاش حەوت ساڵ لێکدابڕان.
دەشڵێت، لە یەکەم
قۆناغدا ئامانجیانە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بگەیەننە زیاتر لە یەک ملیار
دۆلار.
ئەوەشی خستەڕوو،
دروستکردنی ژوورێکی بازرگانی هاوبەش لەنێوان ئێران و سعودیە لە ئێستادا گفتوگۆی لەبارەوەی
دەکرێت و فەرمانگەی گەشەپێدانی بازرگانی سەرقاڵی بەکۆتاگەیاندنی نەخشەڕێگای زیندووکردنەوەی
پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
ئیحسان خاندوزی
وتیشی، لە ئایندەیەکی نزیکدا رۆژمێری "کۆمیسیۆنی ئابووریی هاوبەش"ی نێوان
ئێران و سعودیە رادەگەیەنن و پلانی جۆراوجۆریشیان هەیە بۆ زیندووکردنەوە و گەشەپێدانی
پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
باسی لەوەشکرد،
"منیش مانگی داهاتوو سەردانی شاری جیددە دەکەم و لەگەڵ هاوتا سعودییەکەم، محەمەد
عەبدوڵڵا جەدعان کۆدەبمەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە،
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٣ شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی
ئێران و موسەید بن محەمەد ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودیە و فانگ یی ئەندامی مەکتەبی
سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین لە پەکینەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی
رێککەوتنی سعودیە و ئێران بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیندراوەکە،
ئەو دەستپێشخەرییە لەسەر داوای شی جین پینگ سەرۆکی چین بووە و پاڵپشتی لێکنزیکبوونەوەی
ئەو دوو وڵاتە و خواستی هەردوو وڵاتی لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت
سعودیه ٢ی كانوونی دووهمی ٢٠١٦ بهتۆمهتی تیرۆر ٤٧ كهسی لهسێدارهدا كه زانای
ئایینی شیعه مهزههبیان لە نێودا بوو و دوای ئهوهش بهرپرسانی ئێران به دوای یهكدا
كاردانهوهیان بهرامبهر سعودیه دهربڕی، دواتر ئاگر بهردرایه باڵیۆزخانهی
سعودیه له تاران و كۆنسوڵخانهی سعودیه له مهشههد.
ئەو دوو وڵاتە لە
ماوەی رابردووشدا چەندان جار لە عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی رێککەوتن و ئاماژەیان
بەوەدا نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.