سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:10:02:11/04/2023

56484 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٤٥٠ دینار بەرزبووەوە.


لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێم و عێراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بانکی ناوەندی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "نزمبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یەکسانکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکان لەگەڵ نرخی دۆلار لە بانکی ناوەندی."

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.













گەلەری