بە نێوەندگیری چین، شاندێکی سعودیە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران لەو وڵاتەن و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی تیمی ئه‌و وڵاته‌یه دوای حه‌وت ساڵ گرژیی نێوانیان.
ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی تیمێکی تەکنیکی نێوان سعودیە و ئێران به نێوه‌ندگیری چین رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیان له‌لایه‌ن شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و هاوتا ئێرانییەکەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، لە پەکین واژۆ كردووە، پەیوەندییەکانیان زیاتر بەرەوپێش چووە.
لە ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٣ ئێران و
سعودییە رێکەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا
ئەو دوو وڵاتە رایانگەیاند، باڵیۆزخانەکانیان دووبارە دەستبەکاردەکەنەوە.
بەپێی راگەیندراوەکە، ئەو
دەستپێشخەرییە لەسەر داوای شی جین پینگ سەرۆکی چین بووە و پاڵپشتی لێکنزیکبوونەوەی
ئەو دوو وڵاتە و خواستی هەردوو وڵاتی لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە سعودیە و
ئێران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی عێراق کرد کە رۆڵی ناوەندگیری بینیوە لە ساڵی
٢٠٢١ و ٢٠٢٢ـدا و چەند کۆبوونەوەیەکی سعودیە و ئێران لەو وڵاتە بڕێوە چووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت سعودیه
دووی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به‌تۆمه‌تی تیرۆر ٤٧ كه‌سی له‌سێداره‌دا كه زانای ئایینی
شیعه مه‌زهه‌بیان لە نێودا بوو و دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئێران به دوای یه‌كدا
كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعودیه ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه باڵیۆزخانه‌ی
سعوودیه له تاران و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له مه‌شهه‌د.
ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی
رابردووش‌دا چەندان جار لە عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی رێککەوتن و ئاماژەیان بەوەدا
نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.